٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ٠٨:٣٦
کاردانەوەی یۆنامی بۆ هێرشەکەی سەر ماڵی حەلبووسی: داوا دەکەین هێمنی بپارێزرێت و لایەنەکان دوور بکەونەوە لە تووندوتیژی

یونامی سەرکۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر ماڵی محەممەد حەلبووسی دەکات و داوا دەکات هێمنی بپارێزرێت و لایەنەکان دوور بکەونەوە لە تووندوتیژی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) لە راگەیێندراوێکدا لەو بارەوە رایگەیاند: "هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی حەلبووسی هەوڵێکی ترسنۆکانە بوو بۆ دروست کردنی پشێوی".

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، "هانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ رێگری کردن لەو جۆرە کارانە و ئەنجامدەرانی دەستگیر بکرێن".

342/